كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام، له باروودۆخی خراپی ئابووری و قەیرانی كۆرۆنا، به‌رپرسانی شیركه‌ت ماوه‌ی ٣ مانگه حەقدەستیان پێ نەداون و ئێستا له دۆخیێکی خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه له ژێر به‌رپرسیاره‌تی په‌یمانكار كارده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای ته‌واوی كێشه‌كانیان، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانه‌وه، ناچارن به بێ حەقدەست كار پكه‌ن. په‌یمانكار جگه له دواخرانی حەقدەستی كرێكاران، گرێبەستی ٧٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ی نوێ نه‌كردووەته‌وه.