له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به یاسای نوێ شارومه‌ندی له هێند، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز له دێهلی نوێ، درووشمی “موودی له‌سه‌ر كار لابه‌رن” له لایه‌ن ناڕازیانه‌وه، به‌رز كرایه‌وه.
یاسای نوێی شارومه‌ندی، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی “نارندرا موودی”، سه‌رۆك وه‌ریرانی هێندۆگرای هێند پشتیوانی لێده‌كرێت. ناڕه‌زاییان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م یاسایه ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن دژبه موسوڵمانه‌كان. شایانی باسه، له ئێستادا له چه‌ندین شاری هێند ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه و به پێی ڕاپۆرته‌كان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا هه‌تا ئێستا ٦ كه‌س له ئه‌یاله‌تی “ئۆتارپراداش” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.