کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

تداوم اعتصاب و تجمعات کارگران هفت 1

تداوم اعتصاب و تجمعات کارگران هفت 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، جارێكی دیكه‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركردنی ٢٠ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌رارداد و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا له‌ پشتیوانی له‌ هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و له‌ كاتژمێر ٨ و نیوی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌م شیركه‌ته‌ وڵامی ئه‌م كرێكارانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كارفه‌رما له‌ ڕێگای ده‌ركردنی به‌خشنامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌ران و سه‌رپه‌رستان به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی ده‌بێ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ مانگرتنه‌كاندا به‌شدارییان كردووه‌ ڕابگه‌ینن تا ئه‌م كرێكارانه‌ جه‌ریمه‌ بكرێ و له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م بكنه‌وه‌.