سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ ٤٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش كۆبوونه‌وه و پاشان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان به‌ره‌و نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد.
شایانی باسه، ڕۆژی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ری پێكهێنانی ڕێكخراوی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌م دامه‌زراوه‌یه، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، نیشانیان دا كه به‌نیاز نین كه تاكاتێك كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵگرن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانه‌وه به‌رده‌وام ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاریان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.