سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی خوزستان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه پێوه‌ندی به مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه بووه و ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر كامیان چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: بارودۆخی كاری كرێكارانی ته‌رحی و قه‌راردادی یه‌كسانه، به‌ڵام له نێوان په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانی جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه و ئه‌م جیاوازییه، دوو تا سێ به‌رابه‌ره.