ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، پێ نایه ناو پێنجه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕۆژی هه‌ینی بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ٢٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، به‌دوای درێژ نه‌كردنه‌وه قه‌راردادی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا بۆ پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی شیركه‌ت به ده‌م داواكاری كرێكارانه‌وه نه‌چوون و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران هه‌روا به‌رده‌وامه. كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری ئه‌وه‌ن كه كرێكاران له شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان پشتیوانیان لێ بكه‌ن.