“مسته‌فا سه‌بزی، قادر سه‌لیمی، به‌شیر پیرماوانه و ره‌حمی تورگوت”، چوار به‌ندكراوی سیاسیی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له زیندان، ده‌ستییان دابووه مانگرتن له خواردن، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان داوه و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زیندانه‌وه خواسته‌كانیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ له مانگرتن له خواردنی ئه‌م چوار به‌ندكراوه سیاسییه، به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم هیچ هه‌وڵێكییان بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان نه‌داوه. شایانی باسه دۆخی ته‌ندرووستیی ناوبراوان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و تووشی نزمبوونی زه‌ختی خوێن هاتوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “به‌شیر پیرماوانه و ره‌حمی تورگوت” له ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان، مسته‌فا سه‌بزی و قادر سه‌لیمی”ش له ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ دستییان داوه‌ته مانگرتن له خواردن.