به سه‌دان په‌ناخواز له بلژیك بۆ وه‌رگرتنی ئێقامه‌تی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ،چل و شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتنیان تپێه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باروودۆخی ته‌ندروستی سه‌دان په‌ناخوازێك كه له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن، به‌رده‌وام ڕوو له خراپ بوون دایه.ئه‌و په‌ناخوازانه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی تونس، مه‌راكش، ئه‌لجه‌زایه‌ر، میسر و پاكستانن، ئه‌وان خوازیارن كه ئیقامه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان پێ بدرێت تاكوو بتوانن له مه‌زایای وه‌كوو، ئیجازه‌ی كار كردن و به‌هره‌مه‌ند بوون له خزمه‌تگۆزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ڵك وه‌ربگرن. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌وڵه‌تی بلژیك هیچ سه‌ڕه‌نجێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.