به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، مانگرتن له خواردنی “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراو له زیندانی تارانی گه‌وره، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه پێ نایه ناو حه‌وته‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری زیندان و درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، ناوبراو به‌هۆی ئه‌م مانگرتن له خواردنه تووشی دابه‌زینی قه‌ندی خوێن بووه و له مه‌ترسیدایه و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرای پزیشكی هه‌یه.