کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوی سیاسی ئه‌رژه‌نگ داوودی

99h

99h

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی پوشپه‌ڕ، به‌ندكراوی سیاسیی “ئه‌رژه‌نگ داوودی” ٥٦مین ڕۆژی مانگرتنی له‌ زیندانی زابۆل تێپه‌ر كرد.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رژه‌نگ داوودی ٦٦ ساڵ ته‌مه‌ن كه‌ له‌ زیندانی زابۆل له‌ ته‌بعید دایه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی حه‌قی ته‌ماسی ته‌له‌فونی، چاوپێكه‌وتن و به‌ خواستی گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی به‌ندكراوانی سیاسیی مانی له‌ خواردن گرتووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو به‌ دوای ماوه‌ی ١٦ ساڵ زیندان و سه‌ره‌ڕای له‌سه‌روه‌ بوونی ته‌مه‌نی و نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كانی، هه‌روه‌ها به‌ سوكایه‌تیی له‌ مافی سه‌ره‌تایی به‌ندكراوێكی سیاسیی و ئیمكاناتی زه‌روری زیستی و ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ١٦ ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ریدا به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ به‌شێك له‌ شنوایی و بینایی له‌ده‌ستداوه‌.