ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانشجوویان و خوێندكارانی لوبنانی به وتنه‌وه‌ی درووشمی “شۆڕشی ١٧ی ئۆكتۆبر” له چوونه‌وه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆیان بوارد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هه‌زاران دانشجوو و خوێندكاری لوبنانی له ڕاگه‌یاندن و درووشمه‌كانیاندا، خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یان به شۆڕشی “١٧ی ئۆكتۆبر” ناو بردووه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه ئه‌م بزووتنه‌وه شۆڕشگێرانه‌یه درێژه‌ی ده‌بێت. شۆرشێك كه پێكهاته‌ی سیاسی لوبنان ژێروبن ده‌كات. هاوكات خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر وه‌زارتخانه‌كان و دامه‌زراوه گشتییه‌كان له به‌یرووت كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، وڵاتی لوبنان له ١٧ی ئۆكتۆبری ڕابردووه‌وه شایه‌تی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی بێ وێنه‌یه و له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، بانكه‌كان، مه‌دره‌سه‌كان و زانكۆكان له‌م وڵاته ته‌عتیل كراون.