ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكاران و شۆفێرانی ئیداره‌ی ڕێگه‌وبان له شاره‌كانی ، سنه”، “كامیاران”، “سۆڵاوا”، “مه‌ریوان”، “قوروه”، “بیجاڕ”، دیوانده‌ره” و “سه‌قز درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
به‌شدار بووانی ئه‌و مانگرتنه خوازیاری گۆڕانی دۆخی دامه‌زراندن، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، له‌به‌رچاو گرتنی حه‌قی سه‌ختی كار و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قی بیمه بوون. شایانی باسه كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنیان داوه كه كێشه‌ی بیمه‌كانیان چاره‌سه‌ر كه‌ن به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی كۆڵیان نه‌داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به ته‌واوی داواكارییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.