ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكاران و شۆفێرانی ئیداره‌ی ڕێگه و ته‌رابه‌ری شاره‌كانی ، سنه”، “كامیاران”، “سۆڵاوا”، “مه‌ریوان”، “قوروه”، “بیجاڕ”، دیوانده‌ره” و “سه‌قز به مانگرتنی گشتی په‌یوه‌ست بوون.
به‌شدار بووانی ئه‌و مانگرتنه خوازیاری گۆڕانی دۆخی دامه‌زراندن، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، له‌به‌رچاو گرتنی حه‌قی سه‌ختی كار و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قی بیمه بوون. شایانی باسه كه كرێكاران و شۆفێرانی ئه‌و ناوه‌نده له شاره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئوستانی كوردستان بڕیاریان داوه به مانگرتنی گشتی په‌یوه‌ست بن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كانیان ئه‌ده‌ن.