ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، مانگرتنی كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن له شاره جۆراوجۆره‌كان بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
ئه‌م مانگرتنه له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌حمه‌د ئاباد، هۆرمۆزگان و نوورئابادی شازه‌ند له ناڕه‌زایه‌تیی په‌رداخت نه‌كردنی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست و قه‌راردادی كاتی به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌م كرێكارانه پێشتریش به ویستی دانی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها گۆڕینی بارودۆخی كاریان، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی “تراوێرس” و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ڕێگای ئاسن هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن، له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن.