سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی “ئه‌هه‌ر ــــ مێشگین شار”، بۆ سێهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری “بۆله‌ند پایه” كار ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش به هه‌مان شێوه‌ی ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و مانیان گرتبوو. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی به‌دوای به‌ڵێنی ئیداره‌ی كاری شارستانی ئه‌هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنابوو، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی كاتی دیاری كراوه، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه‌یان.