به پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی “ڕازی” ماهشه‌هر كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی به‌شێك له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و هێشتا به‌رده‌وامن.
كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به وتنه‌وه‌ی دروشمی “كرێكار ده‌مرێت به‌ڵام زیلله‌ت قبوول ناكات” ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. به وته‌ی ناڕازییان، خاوه‌نكار له جێی ئه‌وه‌ی بایه‌خ بدات به داواكارییه‌كانیان وه‌كوو، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له بواری ئیمه‌نی و دۆخی ژیان، سكاڵای دژی هاوكاره‌كانیان تۆمار كردووه و حه‌راسه‌تیش ڕێگه‌ی به‌و كرێكارانه نه‌داوه بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.