كرێكارانی شیركه‌تی تراكتۆرسازی ته‌وریز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی شیركه‌تی تراكتۆرسازی ته‌ورێز له ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده به‌رده‌وام بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداخت كردنیان له كاتی خۆی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام به‌رێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه هیچ بایه‌خێكیان به داخوازییه‌كانی كرێكارانی نه‌داوه‌ته‌وه. كرێكارانی تراكتۆرسازی ته‌ورێز هه‌روه‌ها خوازیاری جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و په‌رداختی حه‌قی به‌هره‌وه‌ری و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.