ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران خودڕه‌و”ی ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌ده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
كرێكارانی مانگرتوو له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری “هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان” و “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان” بوون. له ئێستادا كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له سێ شیفتی كاری له‌و ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن و له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو.