له درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی به‌شه‌كانی “پایپینگ و جۆشكاری” له شیركه‌ته‌كانی پێترۆپالایش، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ندانه ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له چوونه‌وه سه‌ركاره‌كانیان خۆیان بوارد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری بردنه‌سه‌رێ ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان و ڕه‌چاو كردنی ڕێكاره بێداشتییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا بوون. شایانی باسه، زیاتر له یه‌ك حه‌فته‌یه كرێكارانی نه‌وت له عه‌سه‌لویه، پارسی جنووبی، پێترۆپالایشی كه‌نگان، ڕازی و دێهلۆران، پاڵاوگه‌ی پارسیانی لامه‌رد و چه‌ندین ناوه‌ندی دیكه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.