مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی “پتروبراس”ی برزیل، به‌دوای ده‌ركردنی ژماریه‌ك له كرێكاران و فروشتنی دارایی یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی، له سه‌ره‌تای مانگی فورییه تا ئێستا بۆ‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌م شیركه‌ته.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م شیركه‌ته له به‌شه‌كانی ده‌رهێنه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ری، پاڵایش و دابه‌ش كردنی ده‌رهێنراوه‌كان نه‌وت و گاز چالاكی ده‌كات. مانگرتنی كرێكاران به دوای داخرانی یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی ئه‌م پاڵایشگایه به ناوی “ئا ئێن ئێس ئا” له ناوچه‌ی “پارانا” له باشووری برزیل ده‌ستی پێكرد و له ئاكامدا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له كرێكاران بێكار بوون.