ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی جێنرال مۆتۆرز له ئه‌مریكا پێی نایه ناو شه‌شه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
ئه‌م مانگرتنه له حاڵێكدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه كه هه‌تا ئێستا وتووێژ له نێوان یه‌كێتیی كرێكاران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ه‌ری دامه‌زراوه‌ی ماشین سازیی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه. شایانی باسه، كارفه‌رما له كاتی وتووێژكردن، دانی حه‌قی ده‌رمان و بێهداشتی كرێكارانی مانگرتووی ڕاگرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، كرێكارانی جێنرال مۆتۆرزی ئه‌مریكا له لایه‌ن كرێكارانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی جێنرال مۆتۆرز له ئاڵمان، مێكزیك و بڕازیل پشتیوانیان لێكراوه و ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ په‌یوه‌ستبوونیان به‌م مانگرتنه‌وه به‌رده‌وامه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی مانگرتوو ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خه‌رمانان، ریزه‌كانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ٥٢ كارخانه و ناوه‌ندی كاری سه‌ر به‌م شیركه‌تیان به‌هێز كردبوو. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كرێكارانی مانگرتوو دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ٢٥٠ دۆلار له حه‌فته‌یان له لایه‌ن ئه‌م یه‌كتێییه‌یان به گونجاو نه‌زانیوه و خوازیاری دابین كردنی ٧٥٠ دۆلار له حه‌فته بوون.