به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و به‌ڵێنه پوچه‌كانی به‌رپرسان، بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان مانیان گرتبوو و له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شاردا خۆیان بوارد. هه‌روه‌ها له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره و هه‌تا ئێستا هه‌ندێ له مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه كه به‌دوای په‌یگیری به‌رده‌وامیان و چوون بۆ ئۆستانداری ته‌نیا بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌دوای په‌رداخت كردنی بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ئیتر هیچ پووڵێك نه‌كراوه‌ته حیسابه‌كانیانه‌وه.