كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان هێشتا له مانگرتن دان و له كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شار خۆیان بواردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م له مانگێكی ڕابردوو، كرێكارانی به‌شی خزمه‌ت گوزاریی شاره‌داریی سی سه‌خت چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دابوو. به پێی وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كانیان، كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شاره‌دارییه له به‌رامبه‌ر په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌دارییه.