ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی مانگی ڕێبەندان، کرێکارانی شارەداریی شاری “شنۆ” له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
كرێكارانی شاره‌داری شنۆ ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئاستی حه‌قده‌ستیان زۆر له خواره‌وه‌یه و پێداویستییه‌كانی ژیانیان پێ دابین ناكرێت. به هۆی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، چەند ڕۆژێکە زبڵ لەنێو شاردا کۆبووه‌ته‌وه و كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. شایانی باسه كه چوار كه‌س له كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌وه له سه‌ر كار ده‌ركراون.