كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه یه‌كی ئه‌هواز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، بۆ ده‌یه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌م ماوه‌یه‌دا له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاستی شار خۆیان بواردووه ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌فته‌رچه‌كانیان، مانیان گرتووه. ده‌شڵێن، موتاڵباته‌كانیان پێوه‌ندی به ساڵه‌كانی ٩٤ و ٩٥وه هه‌یه و ژماره‌یه‌كیشیان، ٦ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه.