كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه یه‌كی ئه‌هواز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مانگرتوو له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاستی شار خۆیان بواردووه و ده‌ڵێن: له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. شایانی باسه، حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه پێوه‌ندی به ساڵه‌كانی ٩٤ و ٩٥وه هه‌یه و هه‌ندێ له‌م كرێكارانه‌ش، بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.