کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی سی سه‌خت

تداوم اعتصاب کارگران خدماتی شهرداری سی سخت 1

تداوم اعتصاب کارگران خدماتی شهرداری سی سخت 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی “سی سه‌خت” ناوه‌ندی شاری دنا له‌ ئوستانی كۆهگیلویه‌ و بویر ئه‌حمه‌د، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و خۆبواردن له‌ كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌مشاره‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌ره‌ڕای خۆبواردن له‌ كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنی چه‌ندنی دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌دا، فه‌رمانداریی دنا له‌ نێو كرێكاراندا به‌شداربوو و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی كرێكاران به‌ نیاز بۆ كۆتایی به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێنن به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاند تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵناگرن.