کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی جێنراڵ موتوری ئامرێكا

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی جێنراڵ موتوری ئامریكا بۆ پێنجمین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانی كاری خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن.

ئه‌م مانگرتنه‌ی گشتییه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌ی “واڵ ئێستریت” یه‌كه‌مین مانگرتنی به‌ربڵاو له‌ جێنراڵ موتور له‌ یه‌ك دیه‌ی ڕابردووه‌ ناوی لێ بردووه‌ و به‌دوای ته‌واو بوونی قه‌راردادی چوارساڵه‌ی كارفه‌رماكان له‌گه‌ڵ كرێكاران به‌ بێ گێشتن به‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قه‌راردادی تازه‌ هه‌ڵوه‌شیاوه‌و. ناڕازییان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، باشتربوونی چاودێری بێهداشتی، دیاری كردنی بارودۆخی كرێكارانی كاتی و ئه‌منییه‌تی كاری بۆ كرێكاران بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه‌ زیاتر له‌ ٤٩ هه‌زار ئه‌ندامی ئێتحادیه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی ماشین له‌ ئامریكا، ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌جێهشتووه‌ و ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازییی، ٣٣ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ماشین له‌ ٩ ئه‌یالات له‌ سه‌رتاسه‌ری ئامریكا ڕاگرتووه‌ و هه‌روه‌هات ٢٢ ئه‌نباری دیكه‌ش داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار

لە دایک بوونی چاڕلی چاپڵین: پێداچوونەوەی “دیکتاتۆری گەورە”

“گیرۆدەیی” نەخۆشییەکی درێژخایەن و جیهانی!

کارگەیەک بە بێ خاوەنکار: ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کرێکاران لە ئەرژەنتین

لاوێن ئەمانی

کورد و نەورۆز و زامی ساڕێژ نەبۆوەی نەتەوەیەک و پێویستی هەستانەوە و خەباتی شۆڕشگێرانە و رزگاریخۆازانە گەلی کورد

ئه‌یووب ده‌باغیان

له یادی پۆله هەڵۆکەی گوردانی شوان

حەسەن رەحمان پەناە

مناڵ هاوسەری دیاردەیەکی دزێو و جنایەتکارانەی روو لە گەشەی ئێران و کۆمەڵگا دۆاکەوتوو و مەزهەبیەکان

ئه‌یووب ده‌باغیان