كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی بێهبه‌هان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به وته‌ی ناڕازییان، له حاڵێكدا سه‌رله‌نوێی ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه كه له سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا،كۆمه‌ڵێك له كرێكاران له ناڕه‌زا‌یه‌تی به حه‌جمی بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی كاریان كردووه و له‌وێ پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌م قه‌رارداده ئیمزامه‌كه‌ن چونكه دوای ئیمزاكردنی ئه‌م قه‌رارداده ناتوانن هیچ كارێكیان بۆ بكه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌دوای قه‌بووڵ نه‌كردنی ئیمزای ئه‌م قه‌رارداده، ئیداره‌ی كار پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له لایه‌ن ئۆستانه‌وه هاتووه، هه‌ر كرێكارێك كه ئه‌م قه‌رارداده‌ی واژۆ نه‌كردبێ، له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێ.