کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

درێژه‌ی مانگرتنی شۆفێرانی ئۆتۆبووس له‌ شاری ورمێ

ادامه اعتصاب رانندگان اتوبوسهای شهری ارومیه1

مانگرتنی شۆفێرانی ئۆتۆبووس له‌ شاری ورمێ به‌ هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ست و پشت گوێ خرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان‌، شۆفێرانی ئۆتۆبووسی شاری ورمێ چه‌ندین جاره‌ كه‌ به‌ هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ داخوازییه‌كان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، شۆفێران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ مانگرتن‌.