ماوه‌یه‌كه شۆفێرانی ئوتوبووسه‌كانی شیركه‌ت واحدی كرماشان و ورمێ له مانگرتندان و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
شۆفێرانی ئوتوبووسه‌كانی شیركه‌تی واحدی شاره‌كانی كرماشان و ورمێ، ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. ماوه‌ی سێ ڕۆژه شۆفێرانی شیركه‌تی واحدی كرماشان و پتر له پێنج ڕۆژه شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی شاری ورمێ له‌مانگرتندان به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیدار سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.