ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، سه‌دان هه‌زار كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنی دروشمی “نا بوو گوڕانكارییه‌كانی ماكرون” دژی یاسای خانه‌نشینی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مانگرتنی كرێكارانی فه‌رانسه له كاتێكدایه كه ٤٢هه‌مین ڕۆژی خۆی تێپه‌ر كرد و خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه، مۆعهلیمان، په‌ره‌ستاران، پزشكان، كرێكاران به‌شه جۆراوجۆره‌كان و پارێزه‌ران به‌م ناڕه‌زایه‌تییه پێوه‌ست بوون. ڕۆژی شه‌ممه كرێكارانی مانگرتوو له به‌نده‌ری “لوهاور” له ڕێپێوان له ئاستی ئه‌مشاره‌دا خۆپیشاندانیان كرد.