ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز له هه‌شتاد و پێنجه‌مین ڕۆژی خۆی دا درێژه‌درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م مانگرتنانه له پاڵاوگه‌كان، سه‌نعه‌تی پیترۆشیمی، نیرووگاكان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ژێر ناوی كه‌مپه‌یتی ” ٢٠ – ١٠ ” ده‌ستی پێكرد، كرێكارانی مانگرتوو به‌هۆی كه‌مبوونی حقووق، نابه‌رابه‌ری له دامه‌زراندن، پشووی كاری و شیفتی كاری ده‌ستیان دایه مانگرتن. شایانی باسه به‌رپرسانی ڕژێم و شیركه‌ته‌كان له ڕه‌وتی مانگرتنی كرێكارانی پرۆژه‌یی نه‌وت به پێدانی به‌ڵێنی زۆر كردنی حقووقی كرێكاران هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه كۆتایی به مانگرتنه‌كه بهێنن. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفتی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.