کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی زیندانییەکی سیاسیی لە زیندانی سەقز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، زیندانییەکی سیاسیی  خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌، درێژەی بە مانگرتنکەی خۆی دەدات.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مانگرتنی “ئێقباڵ زارعی”، زیندانیی سیاسی لە زیندانی شاری سەقز، بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی درێژەی هەیە. شایانی باسه‌، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، گوشاری خستووەتە سەر ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە هەتاکوو کۆتایی بە مانگرتنکەی خۆی بهێنێت به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌. ناوبراو لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ڕەوتی دادوەریی په‌روه‌نده‌کەی، مانی لە خواردن گرتووە. “ئێقباڵ زارعی” ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ٩٥ لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە دادگای ڕژیم له‌ شاری سەقز، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری، مەحکووم کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah