ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دەرچووانی زانکۆکانی عێراق ماوه‌ی سێ مانگه لە بەرامبه‌ر وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەغدا مانیان گرتووە داوای دامەزراندن دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە ٢١ی خه‌رمانان، خوێندكارانی ناڕازی به چوونە بەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕایانگه‌یاند كه تاكاتێك كه دانه‌مه‌زرێن ده‌ست له خۆپیشاندان و مانگرتن هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، له ئێستادا ٤٢ له‌سه‌دی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی عێراق بێكارن و دانه‌مزراون.