به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی مانگرتنی سێ ڕۆژه‌ی خوێندكارانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له سانتاكرۆز، لانیكه‌م ١٧ خوێندكار له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
خوێندكارانی مانگرتوو، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ستی ده‌ستیاری و ته‌حقیقاتییانن. ده‌ڵێن: هه‌زینه‌كانی دابین كردنی ژیان له سانتاكرووز له‌سه‌ره‌وه‌یه و ناتوانن ئه‌م هه‌زینانه دابین كه‌ن. له باقی به‌شه‌كانی دیكه زانكۆی كالیفۆڕنیاش، چه‌ندین كه‌مپیه‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كان كه‌وتووه‌ته ڕێ. شایانی باسه، خوێندكارانی ناڕازیی له‌گه‌ڵ چه‌ندین تۆمه‌تی وه‌ك “كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی، به‌ستنی جاده گشتییه‌كان و سه‌رپێچی كردنی له یاسا” به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.