نزیكه‌ی ٣ هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان كه له مه‌عده‌نه‌كانی ڕاوه‌ر، كۆهبه‌نان و زه‌ره‌ند، كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته سه‌باره‌ت به سپاردنی سه‌هامی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌نیازن كه ٤٥ له‌سه‌دی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته له بوورس بفرۆشن. ده‌شڵێن: شیركه‌ت به‌نیازه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له هه‌زینه‌كانی شیركه‌ت له ماوه‌ی ڕۆژانی ته‌عتیلی گشتی و هه‌روه‌ها ته‌عتیلی به‌ر له جێژن، كرێكاره‌كانی به بیمه‌ی بێكاری بناسێنێت كه ئه‌م هه‌وڵه دژایه‌تی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه مه‌ودایه‌كی زۆر له پێشینه‌ی بیمه‌كانیان پێك بێت. كرێكارانی ناڕازیی سه‌باره‌ت به باقی خواسته‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دیاری كردنی ئاستی حه‌قده‌ستی خانه‌نشین كراوان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان به پێی یاسای دامه‌زراندنی شیركه‌تی فوولاد له ده‌یه‌ی ٦٠ و ٧٠ی هه‌تاوی به له‌به‌رچاو گرتنی ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كار له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌نده‌كانی یاسای كار به تایبه‌ت، زێده‌كار و ئیجرایی ماده‌ی ٧ی یاسای كار و هه‌روه‌ها زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ جۆر و ڕێژه‌ی سه‌ختی كاره‌كان و زیادكرانی ساڵانه‌ی حقووقه‌كان بۆ كرێكارانه مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز له ئۆستانی كرمانن.”