كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “پاژه‌ن”ی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتماعی بوون. به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی شیركه‌ت جگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌شێك له حقووقه‌كانیان به بیانووی بیمه كه‌م كردووه، به‌ڵام هیچ كرێكارێكیان هێشتا بیمه نه‌كردووه.