ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه و مانگرتنی ٦١ په‌ناخوازی ئێرانی له شاری “گۆتێنبێرگ”ی سۆئێد له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی و باروودۆخی دژواریان و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی نه‌رێنی ده‌وڵه‌تی سۆئێد به په‌روه‌نده‌كانیان، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٦١ په‌ناخوازی ئێرانی له ڕێكه‌وتی ١٤ی فێورییه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه و مانیان گرتووه. شایانی باسه، ئه‌م په‌ناخوازانه به‌رده‌وام هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر ٧ی به‌یانییه‌وه تا ٩ی شه‌و له بڵواری سه‌ره‌كی شاری گۆتێنبێرگ ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. ١٤ كه‌سی دیكه‌ش له‌م په‌ناخوازانه به هه‌ڵدانی خێوه‌ت له‌م شوێنه، مانگرتنی وشكیان ڕاگه‌یاندووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ڕۆژ به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی ئه‌م په‌ناخوازانه، هه‌تا ئێستا هیچكام له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان یاخود ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی سۆئێد، هیچ سه‌رنجێكیان به ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م په‌ناخوازانه نه‌داوه و ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به باروودۆخیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.