كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مێترۆی تاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه.
شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له شوێنه جۆراوجۆره‌كان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه بارودۆخی گوزه‌رانیان به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر ناله‌باره به جۆرێك كه ژماره‌یه‌كیان توانیان دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان له سه‌روبه‌ندی سه‌ری ساڵی نوێ نییه.