ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، به ده‌یان كه‌س له كرێكارانی شاه‌رداریی سی سه‌خت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاوه‌ی پێكراوه. شایانی باسه، دوایین حه‌قده‌ستێك كه به‌م كرێكارانه په‌رداخت كراوه پێوه‌ندی به مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌یه و له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ په‌رداخت كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیانن.