كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بانه بۆ گه‌ڵاڵه‌ی دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ساڵم و كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئاوی ئه‌و شاره له چه‌نده‌مین ڕۆژی خۆیدا به‌رده‌وامه و خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.
به وته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌نجۆمه‌نی ژینگه‌پارێزی “پاژین”ی بانه، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه تا ڕۆژی ٣٠ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و مه‌به‌ست چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئاوی ئه‌و شاره‌یه. به وته‌ی ئەم ئەنجمەنە، شارستانی بانه له سێ به‌ندئاوی “سه‌رده‌شت”، “چراغ وه‌یس” و “له‌گزی” حه‌قئاوه‌ی هه‌یه و زه‌وی كه‌شاوه‌رزیه‌كانی به‌شی “نه‌مشیر” چووه‌ته ژێرئاوی سه‌دی “سه‌رده‌شت” به‌ڵام شاری بانه خۆی به ده‌ست كێشه‌ی بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵنێت. به پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا لانیكه‌م پێنج هه‌زار ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه و هیوادران هاوشاریانی بانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌ن.