كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕا نه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم له تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری درانی حه‌ق ئاوه وپه‌رداختی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، به‌رپرسانی ڕژیم تا ئێستا ته‌نیا به‌ڵێنیان پێ داون و هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیش جێبه‌جێ نه‌كراوه. گوازتنه‌وه‌ی ئاوی “زایه‌نده‌روود” بۆ یه‌زد، نه‌بوونی هیچ پشتیوانییه‌ك له كه‌شاوه‌رزان و دابین نه‌كردنی حه‌قئاوه ،هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كانیان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو تا به ئه‌مرۆ بووه.