كۆمه‌ڵێك لهكرێكارانی شیركه‌تی لووله سازی خوزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، بۆ چه‌نده‌مین جار له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری خوزستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنیان به‌ڕێوه‌چووە. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته تا ئێستا چه‌ندین جار به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڵام کارەبەدەستان هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.