کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ هه‌ندێكیان وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردبوو، ڕایانگه‌یاندووه‌ “ناكۆكی له‌ نێوان شاره‌داریی ئه‌هواز و شیركه‌تی كه‌یسۆن و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ شێوازی په‌رداخت كردنی بودجه‌ به‌ پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، بووه‌ته‌ هۆی په‌ك كه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ و دووكه‌ڵی ئه‌م ناكۆییانه‌ چووه‌ته‌ چاوی كرێكارانه‌وه‌.” له‌مێژه‌ ژیانی كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه‌ به‌ كاری نیگه‌هبانی له‌ كارخانه‌ و به‌دواداچوون بۆ دواخرانی ١٨ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخرایان. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌ندێكیان بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان به‌ ناچاری ڕوویان كردووه‌ته‌ كاری دووهه‌م له‌وانه‌، به‌نایی و موسافیر كه‌شی.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كامیۆندارانی شاری قۆروه‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی كوردستانی له‌ ئاست گرانی و كه‌می ده‌رمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی مۆرغدارانی ئیلام

komalah

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی “مۆزه‌فه‌ر ساڵحنیا” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

komalah

گواستنه‌وه‌ی “فاتێح مه‌جیدی” چالاكی كرێكاری بانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی  دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی بانه‌ و بیجاڕ

komalah