كرێكارانی كارخانی قه‌ندی فه‌سا، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی “فه‌سا” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتریش كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، له ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناله‌باری كاره‌كه‌یان و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ڕێوه‌بردبوو. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه دوای ڕاده‌ست كردنی ئه‌م كارخانه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌هۆی شه‌پۆلی نوێی ده‌ركردنی كرێكاران، ئیمه‌نی شوێنی كارهكهشییان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا، هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون.