ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری شارستانی كاروون، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، فه‌رمانداری سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هیچ سه‌ره‌نجێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌رگای ئه‌و ناوه‌نده‌شی به‌سریان داخستووه. كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه، و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباری ساڵی پار، هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی و سه‌نه‌واتی ئه‌مساڵ بوون. شایانی باسه كه حقووق و مه‌زایای مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گۆڵانی ئه‌مساڵیشیان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه.