ژماره‌یه‌ك له ماسیگرانی كیش، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به ته‌رخان نه‌كردنی سه‌همیه‌ی سووته‌مه‌نی، له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی كیش ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، پتر له دوو مانگه كه ماسیگرانی ئه‌م ناوچه‌یه سههمیهتی سووته‌مه‌نیان پێنه‌دراوه و ئه‌وه‌ش خۆی بووه‌ته هۆی بێكاری بوونی ژماره‌یه‌ك له‌وان. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاند كه ماسی گرتن ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌وانه و خوازیاری پێدانی سه‌همیه‌ی بێنزینهكهی خۆیانن و جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان بایه‌خ به خواسته‌كانیان نه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینتر ده‌خه‌نه ڕێ.