ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاراستنی هێڵ و ئه‌بنیه‌ی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی ناوچه‌ی لۆرستان بۆ چه‌ندمین جار له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگای ئاسنی ئه‌مشاره و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه، خوازیاری په‌رداخت كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ئیداره‌ی ته‌ئمین ئێجتماعی بوون.