كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان سه‌رله‌نوێی، له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری شیركه‌ت سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی كاریان له قه‌راردادییه‌وه بۆ حه‌جمی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند كه حه‌فته‌ی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، كه‌م كردنه‌وه‌ی چه‌ندین قێست له وامه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیمه‌ی ته‌كمیلیان به شێوه‌ی یه‌ك جێ، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.